ڕۆیتەرز : عەرەبستان داوای دان بە خۆداگرتنی ئەمریکا لە بەرامبەر یەمەن دەکات

پەیامی کورد  ...  ڕۆیتەرز : عەرەبستان داوای دان بە خۆداگرتنی ئەمریکا لە بەرامبەر یەمەن دەکات

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاندووە، عەرەبستان داوای خۆگرتنی ئەمریکای کردووە لە ووڵامدانەوەی هێزەکانی سوپای یەمەن.
بە ڕاپۆرتێک ، دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە عەرەبستان داوای لە ئەمریکا کردووە کە خۆگرتن نیشان بدات لە کاردانەوە بە چالاکییە سەربازییەکانی سوپای یەمەن لە دژی کەشتییەکانی دەریای سوور.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئەم داوایەی ڕیازیان لە واشنتۆنەوە ناوبرد بۆ ڕێگریکردن لە گرژی زیاتر، هاوکات بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تا ئێستا ڕیاز لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆخەدا ڕازی بووە.

یەکێک لە سەرچاوە ئاگادارەکان ووتی : فشاریان خستووەتە سەر ئەمریکییەکان لەسەر ئەم بابەتە و بۆچی دەبێت شەڕی غەززە بوەستێندرێت.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە تەنانەت لە کاتێکدا کە شەڕ لە غەززە بەردەوامە، سەعوودیە بە دوای بەرەوپێش بردنی پرۆسەی ئاشتی لە یەمەن دەگەڕێت و نیگەرانن لەوەی ئەم بابەتە لە ڕێڕەوی خۆی دەربچێت.

هەروەها ڕۆیتەرز لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەیدا لە زاری سەرچاوە هەواڵگرییەکانی نزیک لە ئێران، نووسیویەتی هێرشەکانی سوپای یەمەن بەشێکە لە هەوڵێک بۆ فشارخستنە سەر ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئیسرائیل لە غەززە.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە