ڕۆیتەرز : لە ئەگەری هێرش بۆ سەر ئۆکراین پاڵپشتی چین بۆ ڕووسیا تەنیا دیپلۆماتیک دەبێت

پەیامی کورد     ...    ڕۆیتەرز : لە ئەگەری هێرش بۆ سەر ئۆکراین پاڵپشتی چین بۆ ڕووسیا تەنیا دیپلۆماتیک دەبێت .

ئاشکرا نییە لە ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین پاڵپشتی پێکەن لە بەرامبەر مۆسکۆ چۆن دەبێت

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز بە ووتەی کارناسان ئەگەر ڕووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکراین و پەیوەندییە پڕ لە کێشمە و ئاڵۆزییەکانی پێکەن لەگەڵ ڕۆژئاوا خراپتر بکات چین بە شێوەی دیپلۆماتیک و لەوانەشە بە شێوەی ئابووری پاڵپشتی ڕووسیا دەکات بەڵام لە هەر جۆرە پاڵپشتییەکی سەربازی خۆی بە دوور دەگرێت .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە جۆ بایدن سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان دوێنێ هەینی ووتی کە ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا بڕیاری داوە تا ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو هێرش بکاتە سەر ئۆکراین ، ووتارێک کە ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە  


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە