ڕۆیتەرز لە زاری سێ بەرپرسی ئەورووپایی : ووڵاتانی ڕۆژئاوا هۆشداری بە ئێران داوە کە پیتاندنی زیاتر بە واتای گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دێت
پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز لە زاری سێ بەرپرسی ئەورووپایی : ووڵاتانی ڕۆژئاوا هۆشداری بە ئێران داوە کە پیتاندنی زیاتر بە واتای گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دێت
لەم ڕاپۆرتەدا ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە ووتاری سێ بەرپرسی ئەورووپایی دەنووسێت کە فەڕەنسا، بەریتانیا و ئاڵمانیا هۆشدارییان داوەتە تاران کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران یۆرانیۆمی پیتێندراو تا ئەو ئاستەی کە پێویستە بۆ درووستکردنی چەکی ئەتۆمی تێپەر بکات ، ئەوە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران جارێکی دیکە چالاک دەبنەوە. هەر لە هەمان چوارچێوەدا بەرپرسێکی باڵای ئەتۆمی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، تاران هەنگاوێکی لەو شێوەیە ناگرێتەبەر و کاردانەوەی تووندی بەرامبەر ئەگەری گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە