ڕۆیتەرز : نەوتکێشی دەست بەسەرداگیراوی هەڵگری ئاڵای ئێران بۆ بەندەری یوونانی ڕاگوێزرا
پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز : نەوتکێشی دەست بەسەرداگیراوی هەڵگری ئاڵای ئێران بۆ بەندەری یوونانی ڕاگوێزرا
بەرپرسانی گاردی کەنارئاوی یوونان ڕایانگەیاندووە نەوتکێشی هەڵگری ئاڵای ئێران کە لەم ووڵاتە دەستی بەسەرداگیرابوو دوێنێ شەممە بۆ بەندەری پیرائۆس ڕاگوێزراوە .
ئەم نەوتکێشە کە یوونان لە ئەیپریلی ڕابردوو دەست بەسەردا گرتبوو و بەشێک لە بارەکەشی لە لایەن ئەمریکاوە ڕاگیرا و دەستی بەسەردا گیرا .
بەرپرسانی یوونانی پێشتر ئازاد کردنی ئەم نەوتکێشەیان پشتڕاست کردبووەوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە