ڕۆیتەرز : هاکەرگەلی ڕووسی وەزارەتی ئەمنییەتی ناوخۆیی ئەمریکایان هاک کرد
پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز : هاکەرگەلی ڕووسی وەزارەتی ئەمنییەتی ناوخۆیی ئەمریکایان هاک کرد
ڕۆیتەرز بە پشت بەسن بە سەرچاوەگەلی باوەڕپێکراوی خۆی ڕایگەیاند تیمێک لە هاکەر گەل گوایە بۆ دەوڵەتی ڕووسیا کار دەکەن ، و توانیویانە دەستیان بگاتە پەیوەندییە ناوخۆییەکانی وەزراەتی ئەمنییەتی ناوخۆیی ئەمریکا
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ئاژانسە میدیاییە ووتی : تیمێک لە هاکەرگەلی ئاڵۆز ، کە دەوترێ بۆ دەوڵەتی ڕووسیا کار دەکەن ، لە وەزارەتی ئەمنییەتی ناوخۆی ویلایەتەیەکگرتووەکانەوە دەستیان گەیشتووەتە پەیوەندییە ناوخۆییەکانەوە . هێشتا بەڵگەی دیار لە دەستوەردانی ڕووسیا لەم ڕووداوەدا نەخراوەتە ڕوو .
ئەلێکسی ڤێلتۆرنیست یارمەتیدەری وەزیری کاروباری گشتی ڕایگەیاند : وەزارەتی ئەمنییەتی ناوخۆی ئەمریکا ئاداری هاکەرە سایبیرییەکانە لە دەوڵەتی فێدڕاڵ دا و لە هەوڵی ئەوە دایە تاکوو ووڵامی هەڕەشەکان بداتەوە
ڤێلتۆرنیست لە بەیاننامەیەکی نووسراو دا ووتی : وەزارەتی ئەمنییەتی ناوخۆ لە پێشێلکارییە سایبیرییەکان لە دەوڵەتی فێدڕاڵ ئاگادارە و لە ئێستادا هاوکاری نزیک لەگەڵ شەریکەکانی ئێمە ، چ دەوڵەتی و چ تایبەت سەرقاڵی ئامادەکردنی فێدڕاڵە بۆ ئەم بابەتە .
ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە