ڕۆیتەرز : هەناردەکردنی نەوتی ئێران بە بێ بەرجام گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٢ " بەرزبوونەوەی ١٣٠٪ ی هەناردەکردن بۆ چین "

پەیامی کورد   ...  ڕۆیتەرز : هەناردەکردنی نەوتی ئێران بە بێ بەرجام گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٢ " بەرزبوونەوەی ١٣٠٪ ی هەناردەکردن بۆ چین "

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز ، هەناردەکردنی نەوتی ئێران لە دوو مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی و سەرەڕای گەمارۆوەکانی ئەمریکا ، ساڵی ٢٠٢٣ی بە هەناردەکردنی بارگەلی زیاتر بۆ چین و ڤەنزۆئێللا دەست پێ دەکات . ئەم کارە سەرەڕای ڕاوەستان لە ووتووێژ و پێشبڕکێی نەوتی خاوی ڕووسیا بە دابەزینەوە ئەنجام دراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ڤێرتکێسا ، هاوردەی نەوتی ئێران لە دێسەمبەرەوە لە لایەن چین ەوە گەیشتە ڕیکۆردێکی نوێی ١،٢ میلیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە ١٣٠٪ لە چاو ساڵی ڕابردوو بەرزبوونەوەی هەبووە .


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە