ڕۆیشتن تا چەند کاریگەرە بۆ دابەزاندنی کێش؟
پەیامی کورد ... ڕۆیشتن تا چەند کاریگەرە بۆ دابەزاندنی کێش؟
بەپێی ڕاپۆرتی کلینیکی مایۆ، بۆ دابەزاندنی کێش، پێویستە کالۆری کەمتر بەکاربهێنیت لەوەی کە جەستەت پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی جەستە تووشی کەمیی کالۆری ببێت. سووتاندنی کالۆری زیاتر بە ڕۆیشتن دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ گەیشتن بەم ئامانجە.
بۆ دابەزاندنی نیو کیلۆ کێش، پێویستە کەمی کالۆری ٣٥٠٠ت هەبێت. بۆیە ئەگەر بتەوێت لە ماوەی هەفتەیەکدا نیو کیلۆ دابەزێنیت، پێویستە ڕۆژانە ٥٠٠ کالۆری زیاتر بسوتێنیت. بڕی ئەو کالۆریانەی کە لەکاتی ڕۆشتندا دەسوتێنیت پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە کێشی جەستەتەوە و دووری و کاتی ڕۆشتنەوە هەیە. هەواڵێکی خۆش بۆ کەسانی کورت: بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئێن بی سی، کەسانی کورت کالۆری زیاتر لە کەسانی باڵا بەرز دەسوتێنن.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە