ڕیابکۆف : داوا لە ئێران دەکەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد نەکات
پەیامی کورد ... ڕیابکۆف : داوا لە ئێران دەکەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد نەکات
جێگری وەزیری کاروباری ڕووسیا ڕایگەیاند : بڕیاری ئێران بۆ دانانی سانتریفیووژگەلی نوێ لە نەتەنزهیچ یارمەتییەکی دۆخی بەرنامەی ئەتۆمی نادات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سێرگی ڕیابکۆف جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : ڕووسیا داوا لە ئێران دەکات کە ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی زیاد نەکات و ڕێکارێکی بەرپرسانە لە چوارچێوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی نیشان بدات .
ڕیابکۆف ووتی : بڕیاری ئێران بۆ دانانی سانتریفیۆژە نوێیەکان لە نەتەنز هیچ یارمەتییەکی پۆزەتیڤ بە بەرنامە ئەتۆمییەکە نادات .
جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ووتی : زیاد بوونی ڕێژەی سانتریفیۆژگەلی پیتاندنی یۆرانیۆم لە نەتەنز هیچ سەقامگیرییەک ناگەێنێتە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە