ڕیابکۆف : ڕووسیا هەڕەشە مووشەکییە نوێیەکان بە جیددی وەردەگرێت
پەیامی کورد ... ڕیابکۆف : ڕووسیا هەڕەشە مووشەکییە نوێیەکان بە جیددی وەردەگرێت .
وەزیر دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند ووڵاتەکەی هەڕەشە نوێیە مووشەکییەکان بە جیددی وەردەگرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، سێرگی ڕیابکۆف ئەمڕۆ دووشەممە لە گیروگرفتە و نزیکبوونەوەی لە بەربەست لە نێوان ڕووسیا و هێزە ڕۆژئاواییەکان لە سەر ئۆکراین ڕایگەیاند : مۆسکۆ هەڕەشەی گرفت و ئاڵۆزی مووشەکی نوێ بە جیددی دەزانێت .
ڕیابکۆف کێشەکانی ئێستای لەگەڵ کێشەگەلی مووشەکی ساڵی ١٩٦٢ لە نێوان یەکیتی سۆڤیەت و ویلایەتەیەکگرتووەکان هەڵسەنگاندووە .
جێگای ئاماژەدانە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی و ڕووسیا لە سەر ئۆکراین کەوتوونەتە دەورەیەکی نوی لە کێشە و گرفتەکان . ڕۆژئاوای ڕووسیای بە کۆگاکردنی چەک و تەقەمەەنی لە سەر سنوورەکانی ئۆکراین تاوانبار دەکات .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە