ڕیاز و تەلئەڤیڤ لەسەر ئەم خاڵانە ڕێک دەکەون
پەیامی کورد ... ڕیاز و تەلئەڤیڤ لەسەر ئەم خاڵانە ڕێک دەکەون
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل، ئەگەری زۆرە لە سەردانەی ئەمجارەی بایدن بۆ ڕیاز، دەوڵەتی عەرەبستان و ئیسرائیل لە سەر ئەم ٣ خاڵە ڕێک بکەون.
ڕیاز و تەلئەڤیڤ هاوپەیمانییەک بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پێک دێنن کە ئامانجی ئەم هاوپەیمانییە بەرپەرچدانەوەی "هەڕەشەکانی ئاسمانی و دەریایی" یە و لەم هاوپەیمانییەدا چەند ووڵاتێکی دیکەی ناوچەکەش بەشدار دەبن.
ڕێگە دەدرێتە فڕۆکەی ئیسرائیلی بەسەر هەرێمی عەرەبستان بفڕێت و ئەمەش ڕێگەکان بۆ ئیسرائیل زۆر کورت دەکاتەوە .
ڕێگە دەدرێتە سەعوودییەکان هاتووچۆی مزگەوتی ئەقسا بکەن و هەروەتر هاتووچۆ لە ئیسرائیل بۆ عەرەبستان ڕاستەوخۆ دەبێت و پێویست بەوە ناکات هاووڵاتیان لە تورکیا یا ئۆردۆن بۆ عەرەبستان گەشت بکەن.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە