ڕیسواییەکی نوێی پڕەنس چارڵز ئاشکرا دەبێت

پەیامی کورد    ...  ڕیسواییەکی نوێی پڕەنس چارڵز ئاشکرا دەبێت

بە گوێرەی زانیارییەکان لە ڕۆژنامەی ساندەی تایمز ئاشکرای کرد کە پڕەنس چارڵز وەلیعەهدی بەریتانیا یەک میلیۆن پاوەندی لە بنەماڵەی ئۆسامە بێن لادەن سەرکردەی پێشووی گرووپی تێرۆریستی ئەلقاعیدە وەرگرتووە .

پڕەنس چارڵز ئەم بڕە پارەی لە " بەکر بێن لادەن " گەورەی خانەدانی بێن لادەن و " شەفیق " دوو زڕ برای ئۆسامە بێن لادەن وەرگرتووە .

بەرپرسانی کلارنێس هاوس ڕایانگەیاندووە کە بڕیاری قەبووڵ کردنی ئەم هاوکارییە لە لایەن دامەزراوەی خێرخوازی سەر بە شازادە وێڵز گرتووەتە بەر .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە