ڕیشاڵی کاربۆنی چییە، چۆن کاردەکات؟

پەیامی کورد   ...   ڕیشاڵی کاربۆنی چییە، چۆن کاردەکات؟

تۆڕی ئاوریشمی جاڵجاڵۆکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بەهێزە. هێزی کێشکردنیان دەگاتە 1000 مێگاپاسکاڵ کە دەتوانێت بەرگری زیاتری هەبێت لە پۆڵا. بە هەمان شێوە ڕیشاڵی کاربۆنی وەک تۆڕی جاڵجاڵۆکە لە ڕووی بەهێزی و پاڵەپەستۆشەوە کاردەکات.

ئەم ڕیشاڵە بەنرخانە بە ووریاییەوە گەرم دەکرێن و دەگۆڕدرێن بۆ تاڵە تەنک و بەهێزەکان کە هێزی کێشکردنی سەرسوڕهێنەریان هەیە کاتێک پێکەوە دەتونەوە.

ئەم تەکنەلۆژیایە لە کەلوپەلی ڕۆژانەی وەکوو داری ماسی گرتن و ئیکسسواراتەکانی ئۆتۆمبێل بۆ بۆینگ ٧٨٧ دریم لاینەر بەکاردێت، کە بەشێکی بەرچاوی جەستەی لە ڕیشاڵی کاربۆنی درووستکراوە، بەکارهێنانی بەرفراوان هەیە بۆ ئەم ماددە ڕەقە، بەبێ ئەوەی بەرهەمی کۆتایی قورس بکات.

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە