" ڕیشی سۆناک " بۆ بوون بە جێگرەوەی بۆریس جانسن نزیکتر دەبێت

پەیامی کورد    ...  " ڕیشی سۆناک " بۆ بوون بە جێگرەوەی بۆریس جانسن نزیکتر دەبێت

ڕیشی سۆناک وەزیری دارایی دەست لە کار کشاوەی دەوڵەتی بەریتانیا لە دەورەی یەکەمی دەنگدانی ڕابەری حێزبی موحافزەکار بۆ جێگرەوەی " بۆریس جانسن " بە ٨٨ دەنگ سەرکەوتوو بوو . " پێنی مۆردانت " وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری تیجارەت بە ٦٧٪ ی دەنگەکان لە پێگەی دووهەم و " لیز تراس " وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە ٥٠٪ی دەنگەکان لە پێگەی سێهەم دانیشت .

" نەدیم زەهاوی " جێگری سۆناک لە دەوڵەتی جانسن و " جێرێمی هانت " وەزیری پێشووی تەندرووستی یش بە ٣٠٪ ی دەنگەکان نەگەیشتن و لە دەورەی پێشبڕکێیەکان لادران .

" بی بی سی " نووسیویەتی مەیدانی پێشبڕکێ تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو بچووک و بچووکتر دەبێت و دوو بەربژێر دەمێننەوە . لە دوای ئەمە نزیکەی ١٦٠ هەزار ئەندامی موحافزەکار بڕیار دەدەن چ کەسێک ڕابەرایەتی و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەبێت .

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە