ڕیشەی حەشدی شەعبی لە عێراق بەرەو ووشکبوون دەڕوات

پەیامی کورد    ...    ڕیشەی حەشدی شەعبی لە عێراق بەرەو ووشکبوون دەڕوات

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی دامەزراوەی برۆکینگز، هێزەکانی حەشدی شەعبی گۆڕانکاری ڕیشەیی گەورەی بەسەردا هاتووە و، چیتر کۆنترۆڵی ڕەوتی ڕووداوەکانی عێراق ناکات.”

لە ڕاپۆرتەكەدا باس لە پاشەكشەی جەماوەر دەكات لە گرووپ و هێزەکانی حەشد بۆ نموونە دابەزینی ڕێژەی دەنگەكان بەرامبەر بە حەشدی شەعبی .”هاوكات باسی لەوەش كردووە لە داهاتووی عێراقدا حەشدی شەعبی كاریگەرییەکانی وەك ڕابردوو نابێت.”

ئەمە لە حاڵیکدایە کە ژمارەی گشتی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە پێی داتاکانی ساڵی ڕابردوو لە نێوان ١١٠ گاکوو ١٣٠ هەزار لە چوارچێوەی ٦٨ گرووپی جیاوازدا هەڵسەنگێندراوە و لە واری ئایدێۆلۆژیکی یەوە دەتوانن ئەوان بە سێ دەستەوە دابەش بکەین کە ٤٤ گرووپ یان کە بە " حەشدی وەلایی " بەناوبانگن نزیکین لە ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی ، ١٧ گرووپی دیکە بە ناوی " حەشدی عەتەبات " کە لە عەلی سیستانی نزیکە و ٧ گرووپی دیکەش کە چاوڵێکەری مەرجەعە چاوڵێکەرەکانی دیکەن . فەرماندەیی هێضەکانی حەشدی شەعبی پێکهاتووە کە سێ پۆستی سیاسی و پۆستێکی فەرماندەیی کۆمیتەی گشتی هێز کە هەموویان لە گرووپگەلی " وەلایی " کە پەیوەندیدارن بە سوپای قودس و هاوپەیمانانی ئێرانن


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە