ڕێئاکتۆری ئەتۆمی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕێژەی بەرهەم هێنانەکەی گەیشتە ٨٠٪
پەیامی کورد ... ڕێئاکتۆری ئەتۆمی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕێژەی بەرهەم هێنانەکەی گەیشتە ٨٠٪
کۆمپانیای بەرپرسی خستنەڕێگەی ووزەخانەکانی ووزەی ئەتۆمی ئیمارات هەواڵ لە گەیشتنی ئاستی ڕێژەی بەرهەم هێنانی ڕێئاکتۆری ووزەخانەی یەکەمی بە ٨٠٪ .
بە پێی ڕاپۆرتێک کۆمپانیای ووزەی " نواە " کە بەرپرسی خستنە ڕێ و نۆژەنکردنەوە و پارێزگاریکردن و هێڵانەوەی ووزەخانەکانی ووزەی ئەتۆمی " براکە " لە ئیماراتە ڕایگەیاند ، ڕێئاکتۆری ووزەخانەی یەکەم گەیشتووەتە ئاستی ٨٠٪ ی توانای خۆی لە بەرهەم هێنانی ووزە .
ئەم بابەتە هەنگاوێکە لە بابەتی تاقیکردنەوەی ووزەی ڕوو بە زێدەبوون کە بریتییە لە زیادبوونی بەرەبەرەی ئاستی ووزەی ڕێئاکتۆر ، کۆکردنەوەی داتاکان ، ڕێکخستنی سیستەمگەلی کۆنترۆڵ و ئەمنییەتی پڕۆژەیە .
ئەم بابەتە 12013 جار خوێندراوەتەوە