ڕێبوار تاڵەبانی بە فەرمی دەبێتە ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
پەیامی کورد ... ڕێبوار تاڵەبانی بە فەرمی دەبێتە ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
رێبوار تاڵه‌بانی جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، به‌فه‌رمی پۆستی راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرت و له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌وهه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
رێبوار تاڵه‌بانی، راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم، راگه‌یاند، "پاڵپشت به‌و ئه‌زموونه‌ی له‌رابردوودا له‌ناوچه دابڕێندراوه‌كان خزمه‌تم كردوه، به‌باشیان زانیوه له‌بواری راوێژكاریدا بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت، سوود له‌و ئه‌زموونه وه‌ربگرن، له‌م قۆناغه‌شدا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق پێویستیان پێم بو، وه‌ك راوێژكار دیاریكرام".
ووتیشی، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌بواری راوێژكاریدا، چیمان پێ بكرێت پێشكه‌ش به‌حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بتوانیت له‌چوارچێوه‌ی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستووری خزمه‌ت بگه‌ینێت به‌هاووڵاتیان".
له‌ماوه‌ی رابردوودا و له‌دوای رووداوه‌كانی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/١٠)ی ٢٠١٧ه‌وه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ رێبوار تاڵه‌بانی ده‌رچوو، له‌وباره‌یه‌شه‌وه، رێبوار تاڵه‌بانی ووتی، "سه‌رجه‌م ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌رم بوون سیاسی بوون و سه‌رجه‌میان چاره‌سه‌ر كران و بێ به‌ری بووم له‌هه‌موو تۆمه‌ته‌كان، بۆیه ئه‌و سكاڵایانه كێشه بۆ پۆسته نوێیه‌كه‌م له‌سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم درووست ناكات".
رێبوار تاڵه‌بانی پێشتر له‌پشكی یه‌كگرتووی ئیسلامی، پۆستی جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی وه‌رگرتبو، له‌باره‌ی پۆسته نوێیه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندی به‌یه‌كگرتووی ئیسلامیه‌وه، ڕایگەیاندوە ، "پۆستی راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له‌پشكی یه‌كگرتووی ئیسلامی نیه، چوونكه خۆم پێش ئه‌وه‌ی بچمه كه‌ركووكیش، له ساڵی ٢٠٠٢ه‌وه وه‌ك ئه‌ندازیارێك فه‌رمانبه‌ر بووم له حكوومه‌تی هه‌رێم".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە