ڕێبەری ئەنسارۆڵڵای یەمەن : هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیلی یەکان زیاتر دەبێت

پەیامی کورد  ... ڕێبەری ئەنسارۆڵڵای یەمەن : هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیلی یەکان زیاتر دەبێت

عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحووسی ڕێبەری ئەنسارۆڵڵای یەمەن ڕایگەیاند : گەلەکەمان لە بەرامبەر دوژمنی زایۆنی زیاتر چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە ئێستا دەیکەین.

ئێمە هێزمان بۆ هێرشی کاریگەرتر زیاد دەکەین.

ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت شەڕێکی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ بکات، پێویستە بزانێت کە ئێمە چاوەڕێین.

 ئەورووپییەکان و ووڵاتانی دیکە بە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا نابێ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.

ئەمریکییەکان نابێت وا بیر بکەنەوە کە دەتوانن هێرش بکەنە سەر هەموو گۆشەیەکی یەمەن و دواتر دۆخەکە هێور دەبێتەوە.


ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە