ڕێبەری باڵای ئێران : قورئان دووبەرەکی لە نێوان موسڵمانان قەدەغە کردووە/ ئەگەر یەکگرتوو بین، نیعمەتی زیاترمان دەست دەکەوێت
پەیامی کورد ... ڕێبەری باڵای ئێران : قورئان دووبەرەکی لە نێوان موسڵمانان قەدەغە کردووە/ ئەگەر یەکگرتوو بین، نیعمەتی زیاترمان دەست دەکەوێت
ڕێبەری شۆڕش لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەت و باڵیۆزی ووڵاتانی ئیسلامی ڕایگەیاند : هەموو فاکتەرەکانی مانگی ڕەمەزان یارمەتیدەرە بۆ نزیککردنەوەی دڵی مرۆڤەکان لەیەکتر، چ لەناو ووڵاتێک یان لە تەواوی ئومەتی ئیسلامیدا. دەسەڵاتدارانی ووڵاتانی ئیسلامی پێویستە ئەم دەرفەتە بۆ درووستکردنی یەکڕیزی و نزیکی لە نێوان ئەندامانی ئوممەتی ئیسلامیدا بەکاربهێنن. ئەمڕۆ کێشەی ئێمە دابەشبوونە، هەرچەندە قورئان دابەشبوون قەدەغە دەکات.
ئه مڕۆ ئه گه ڕ ئوممه تی ئیسلامی که له دوو ملیار که س نزیکه و له گرنگترین و هه ستیارترین ناوچه جوگرافییه کانی جیهاندا بڵاو بووه ته وه ، ئه گه ڕ یه کگرتوو بوونایه ، وڵاته ئیسلامییه کان خێر و خه ته ی له سه ڕ ده بێت.
خێرایی "داکشانی ڕژێمی قۆرخکاری ئیسرائیل " ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت / خۆپیشاندانەکانی ئەمساڵی ڕۆژی قودس لە دەرەوەی جیهانی ئیسلامی بوو
ئەمڕۆ سوپاس بۆ خوا ئێمە شاهیدی دابەزینی ووردە ووردەی ڕژێمی قۆرخکارین، هەموو جیهان ئەمە دەبینن. ڕژێمی قۆرخکار ووردە ووردە بەرەو دابەزین دەچێت، خێراییەکەی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت، ئەمە دەرفەتێکی زۆر گەورەیە.
پرسی فەلەستین پرسێکی تەنیا ئیسلامی نییە، پرسێکی ئینسانییە. موسڵمان بێت یان ناموسڵمان لە جیهاندا. هەرکەسێک ڕاستییەکانی ڕووداوەکانی فەلەستین بزانێت، لایەنگری ڕژێمی قۆرخکار دەبێت و دژی دەجەنگێت.
بینیتان ڕۆژی پیرۆزی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی خەڵک ئیتر تایبەت نەبووە بە جیهانی ئیسلام، واتە خەڵکێکی زۆر لە جیهانی غەیرە ئیسلامیدا خۆپیشاندانیان کرد، تەنانەت لە ئەوروپا تەنانەت لە خودی ئەمریکاشدا.
تا فەلەستینییەکان زیاتر خۆڕاگری بکەن، ڕژێمی زایۆنیستی لاوازتر دەبێت
چۆنە کەسێکی ئەورووپایی کە حکوومەتەکەی پەیوەستە بە ڕژێمی ئیسرائیل و وابەستەی ڕژێمی زایۆنیستی درووشم لە شەقامدا بە قازانجی گەلی فەلەستین و دژ بە ڕژێمی زایۆنی دەڵێنەوە؟ ئەوەندە گرنگە. بۆ وایە؟ خۆڕاگری ناوخۆیی گەلی فەلەستین هۆکاری سەرەکی ئەم پێشکەوتنەیە.
تا زیاتر ئەم خۆڕاگرییە زیاتر بێت، ڕژێمی زایۆنیستی لاوازتر دەبێت، کارەساتەکانی زیاتر ئاشکرا دەبن، ئەو دۆخە بەدبەختەی کە ئەمڕۆ ڕژێمی زایۆنیستی تێیدایە، دەرئەنجامی ڕاوەستانی گەنجانی فەلەستینییە.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە