ڕێكاره‌كانى ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى ٢٠٢١ى هه‌رێمى كوردستان ده‌خرێنە روو
پەیامی کورد ... ڕێكاره‌كانى ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى ٢٠٢١ى هه‌رێمى كوردستان ده‌خرێنە روو
بریكارى وەزارەتی پلاندانانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه به رێكار و ئاماده‌كارییه‌كانى پرۆژه‌یاساى بوودجه‌ى گشتى ٢٠٢١ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت، ده‌یانه‌وێت له كۆتایى مانگى داهاتوو پرۆژه‌یاساكه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانى كوردستان بكه‌ن. ده‌شلێت: له‌به‌ر سیاسه‌تى سه‌رۆكى حكوومه‌ت هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و پرۆژانه‌ى زیاترین خزمه‌تگوزارى به هاووڵاتیان ده‌گه‌ینن و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى هه‌یه به ژیانیان له پرۆژه‌یاساكه جێگاى بكه‌ینه‌وه.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا زاگرۆس فه‌تاح، ڕایگەیاند : " وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌رێگاى وه‌زیرى پلاندانان رۆژمێرى بوودجه‌ى پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كرد كه رێڕه‌وى ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى ٢٠٢١ى هه‌رێمى كوردستانى تێدایه و، له‌و رۆژمێره‌یه‌دا باسى كۆبوونه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و، وه‌زاره‌تى دارایش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان به دوو خشته‌ى جیاواز تێدایه ."
بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانان گوتیشى:" وه‌زاره‌تى دارایى له‌سه‌ر بوودجه‌ى ته‌شغیلى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان داده‌نیشێت بۆ ئه‌وه‌ى داهاتیان بزانن چه‌نده و پێشبینیان بۆ خه‌رجییه‌كان له‌ساڵى ٢٠٢١ چه‌نده و، ئه‌و خه‌رجیانه چین كه پێویستیانه تا دیارى بكه‌ن، هه‌روه‌ها له وه‌زاره‌تى پلاندانانیش به‌رپرسین له پرۆژه‌خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئه‌و پرۆژانه‌ى كه پێویستن له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكرێت، له حه‌فته‌ى ڕابردووش له‌گه‌ڵ زیاتر له ١٠ وه‌زاره‌ت دانیشتووین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیان ده‌ست پێ كردووه، له‌م حه‌فته‌یه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى تر كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له گفتووگۆكان".
زاگرۆس فه‌تاح زیاتر ووتى:" دواى ته‌واوبوونى گفتووگۆكان، وه‌زاره‌تى پلاندانان و وه‌زاره‌تى دارایى به‌یه‌كه‌وه ڕه‌شنووسێكى بوودجه ئاماده‌ده‌كه‌ین و، پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌كرێت، له‌وێش دێته په‌سه‌ندكردن و پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى شورا ده‌كرێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ى یاسایى، دواتر ده‌یداته‌وه به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئینجا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له لیژنه جیاوازه‌كانى په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاره به‌رێزه‌كان گفتووگۆى له‌باره‌وه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات وه‌زیرى پلاندانان و وه‌زیرى دارایش ده‌چن بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ى پرسیارى لیژنه‌كان".
زاگرۆس فه‌تاح ده‌شڵێ، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سیاسه‌تى وایه كه ئێمه بتوانین به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بێت برێك پاره‌ى كه‌م بێت یان زۆر بۆ پرۆژه‌كان ته‌رخان بكه‌ین، ئه‌م پرۆژانه‌ش له‌به‌ر خاترى ئه‌وه‌یه جێبه‌جێكردنیان ده‌رفه‌رتى كار بۆ خه‌لكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ره‌خسێنێ و، بوژانه‌وه‌ى ئابوورى له‌دوادێت و، له‌هه‌مان كاتیش گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه به هاوڵاتیان، لێره‌دا له‌به‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و پرۆژانه‌ى زیاترین خزمه‌تگوزارى به هاووڵاتیان ده‌گه‌یێنن و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى هه‌یه به ژیانیان له پرۆژه‌یاساكه جێگاى بكه‌ینه‌وه، بۆ نموونه پرۆژه‌كانى ئاو و ئاوه‌ڕۆ و، رێگا و بان و، كاره‌با و دروستكردنى قوتابخانه له ئه‌ولەویات ده‌بن.
بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانان، كاتى پێشكه‌ش كردنى پرۆژه‌یاساكه‌ش به په‌رله‌مان ئاشكرا كرد و گوتى، ئێمه جارێ چاوه‌ڕوانى ئه‌و گفتووگۆیانه‌ش ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستانه‌كان هێشتا ته‌واو نه‌بووه كاریگه‌رى ده‌بێت له سه‌ر ئاماده‌كردنى پرۆژه‌یاساكه، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین كه تا ٢٠ ى مانگى ٢ یاخود كۆتایى مانگى شوبات پرۆژه‌یاساى بوودجه‌ى ساڵى ٢٠٢١ پێشكه‌ش به په‌رله‌مانى كوردستان بكه‌ین.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە