ڕێنمایی نوێى خۆپارێزى کۆڕۆنا بۆ گەشتیارانى هەرێم کە دەچنە ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران دەردەچێت
تیمی ڕووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسی کۆڕۆنای لە باشماخ چەند ڕێنماییەکى نوێیان بڵاو کردەوە بۆ بەرچاوڕوونی هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بە ڕێگەی وشکانی و لە ڕێگەی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە دەچنە ڕۆژهەڵات و ئێران:
پێویستە لە کاتى ڕۆیشتن گەر هاووڵاتی هەردوو دۆزی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەنجام دابێت پێویست بەپشکنین ناکات و تەنها بەکارتی ڤاکسینەکە و بێ هیچ بڕە پارەیەک بۆ پشکنین سەفەر بکات و ئەگەر ڤاکسینی پێکوتەشی لەخۆی نەدابێت ئەوە پێویستە پشکنینی PCR ى ماوەى ٤٨ کاتژمێرى پێ بێت کە بە ٤٠ هەزار دینارە.
لەکاتی گەڕانەوەش بۆ هەرێمی کوردستان، هەر هاووڵاتییەک هەردوو دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارهێنا بێت پشکنینی بۆ ناکرێت دەگەڕێتەوە و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی و نەخۆشانی شێرپەنجە و خوێندکارانێک کە لە ئێران دەخوێنن پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت بێ هیچ بڕە پارەیەک و منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ پشکنینیان بۆ ئەنجام نادرێت و ئەو هاووڵاتییانەی لە ووڵاتی ئێران پشکنینی PCR دەکەن دەبێت کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر بگەڕێنەوە هەرێم دەنا دووبارە ناچارن بیکەنەوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە