ڕێنمایی نوێی ووڵاتی بەریتانیا بۆ ئەو کەسانەی سەردانی ئەو ووڵاتە دەکەن
پەیامی کورد ... ڕێنمایی نوێی ووڵاتی بەریتانیا بۆ ئەو کەسانەی سەردانی ئەو ووڵاتە دەکەن
حكوومه‌تی بەریتانیا ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شت بۆ ووڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و چیتر پێویست ناكات له‌كاتی گه‌یشتن بۆ ووڵاتی بەریتانیا، گه‌شتیاران خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن و پێویستیش نییه پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجام بدرێت، نه له‌كاتی گه‌یشتن به خاكی ووڵاته‌كه نه پێش ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه، به‌مه‌رجێك گه‌شتیار رێنماییه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات.
حكوومه‌تی بەریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویکردەوە له‌سه‌ر بنه‌مانی وه‌رگرتی ڤاكسینی كۆرۆنا و ژه‌می یارمه‌تیده‌ری كۆرۆنا، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ئێستادا سه‌ردانی بەریتانیا بكه‌ن پێویستیان به ئه‌نجامدانی پشكنین كۆرۆنا نییه له‌كاتی گه‌یشتنیان به‌ناو خاكی بەریتانیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی بەریتانیا ده‌كه‌ن پێویسته پابه‌ندی چه‌ند رێنماییه‌ك بن، كه له ئێستادا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی بەریتانیاوه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، یه‌كێك له رێنماییه‌كان بریتییه له‌وه‌ی پێوست نییه پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامبدرێت، نه له‌كاتی گه‌یشتن به خاكی بەریتانیا، نه پێش ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه، هه‌روه‌ها چیتر پێویست نییه گه‌شتیاران فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه پێش گه‌شتكردنیان بۆ بەریتانیا و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌كاتی گه‌یشتن به بەریتانیا پێویست به خۆكه‌ره‌نتین كردن ناكات.
حكوومه‌تی بەریتانیا باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌م رێنماییه نوێیانه به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌دا جێبه‌جێده‌بن كه ڤاكسینیان وه‌رگرتوه و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتوه، پێویسته ته‌واوی ئه‌و رێنماییه ته‌ندرووستیانه جێبه‌جێبكه‌ن كه هه‌روڵاتێك وه‌ك رێڕه‌و به‌ره‌و بەریتانیا به‌كارده‌هێنێت، چوونكه هه‌ر وڵاتێك خاوه‌نی یاسا و رێنمایی ته‌ندرووستی تایبه‌تی خۆیه‌تی.
به‌پێی رێنماییه نوێكه‌كه‌ی حكوومه‌تی بەریتانیا، له ئێستادا هیچ وڵاتێك له جیهاندا له لیسی سووری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنادا نییه و به‌پێی رێنماییه‌كان، ده‌توانن گه‌شتیاران گه‌شتی بەریتانیا ئه‌نجام بده‌ن.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە