ڕێپێدراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەیامێک سەبارەت بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   ڕێپێدراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەیامێک سەبارەت بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بڵاو دەکاتەوە 

ڕێپێدراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند ، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بەھۆی پشووەوە پەسەندکردنی دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی بۆ سبەی دواخست و سبەی بڕیاری کۆتایی لێ دەدات

ئیسماعیل سایەمیر ڕایگەیاند : ''دادگای فیدراڵی بڕیاری دابوو ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان پەسەند بکات، بەڵام بەھۆی ئەوەی پشوو بوو بەیاننامەیەکیان دەرکرد و دوایان خست بۆ سبەی دووشەممە.

ڕێپێدراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی کردەوە: ''دادگای فیدراڵی بڕیاری داوە سبەی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی فەرمی پەسەند بکات و ڕایبگەینێت، چوونکە کاتەکەی درنگ بووە و ھیچ کاتێکیان لەبەردەمدا نەماوە، بۆیە سبەی بڕیاری کۆتایی لێ دەدرێت و ئەنجامەکان دەبنە فەرمی.''


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە