ڕێژه‌ى دەنگدان لە سلێمانی تا کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ ١٤٪ بووە
به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى لقى ٤ى پارتى دیموکراتی کوردستان له سلێمانى ده‌ڵێت: "به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتووه، تا کاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ له سنوورى لقى چوار ڕێژه‌ى به‌شداری هاووڵاتییان ١٤٪ بووه".
مه‌ریوان حه‌مه عه‌لى، به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى لقى ٤ى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌هۆى بوونى گرفتى ته‌کنیکى و خاویى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌که له سه‌ره‌تادا کێشه بۆ به‌شێک له ده‌نگده‌ران دروست بوو، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک بنکه و وێستگه‌ى ده‌نگدان له کاتژمێر ٨ به‌دواوه به ڕووى دهنگدەراندا کراونه‌ته‌وه، بێگومان ئه‌وه‌ش کاریگه‌ریى له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى به‌شداریکردن ده‌بێت".
ووتیشى: "پێشێلکاری یاسایى هه‌بووه، ته‌نانه‌ت له‌به‌رده‌م بنکه‌کانى ده‌نگدان بانگه‌شکردن بۆ سه‌رخستنى چه‌ند لایه‌نێک به‌رده‌وام بووه، جگه له ته‌شهیر و چاوسوورکردنه‌وه و درووستکردنى دۆخێک که ده‌نگده‌ر هه‌ست به ئارامى نه‌کات".
ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ هەمووی ئه‌مانه، پرۆسه‌که به‌رده‌وامه و بێگومان ئه‌و پێشێلکارییانه‌ى کراون، هه‌موویان له ڕێگه‌ى بریکاره‌کانمانه‌وه تۆمار کراون و ده‌یکه‌ینه سکاڵا و بۆ کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ده‌نێرین".
ئەم بابەتە 12005 جار خوێندراوەتەوە