ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو لەبەرزبوونەوە دایە
پەیامی کورد ... ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بە شێوەیەکی بەرچاو لەبەرزبوونەوە دایە
وەزارەتی تەندرووستی رایگەیاند، لە دوێنێوە ١٠٤٥ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٤٠٧ کەسیش چاکبوونەتەوە و ١٦ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە ١٠٠٤٣ پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە ١٠٤٥ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ٢٤٩ لە هەولێر، ١٩٨ لە سلێمانی، ٥١٩ لە دهۆک، ٣ لە هەڵەبجە و ٦٦ لە گەرمیان و ١٠ لە راپەڕین بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ٤٠٧ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە ٨١ لە هەولێر، ٨٨ لە سلێمانی، ٢٣٠ لە دهۆک، ٧ لە گەرمیان و یەک کەسیش لە راپەڕین بوون، ١٦ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە کە ٣ لە هەولێر، ٤ لە سلێمانی، ٨ لە دهۆک و یەک کەسیش لە گەرمیان بووە.
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە