ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ٢٠٪ و یۆرانیۆمی ٦٠٪ لە ئێران ڕاگەیندرا

پەیامی کورد     ...   ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ٢٠٪ و یۆرانیۆمی ٦٠٪ لە ئێران ڕاگەیندرا .

بێهرووز کەمالوەند ووتەبێژی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند کە ڕێژی پیتاندنی یۆرانیۆمی ٢٠٪ ی ئەم ووڵاتە لە ٢١٠ کیلۆگرام ەوە تێپەڕی کردووە و هەروەها تاکوو ئێستا ٢٥ کیلۆگرام یۆرانیۆمی ٦٠٪ ی بەرهەم هاتووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک کەمالوەند لە ووتاری خۆیدا لە پێشانگای دەستکەوتگەلی پیشەسازی ئەتۆمی ئێران دا جەختی کردەوە درووستکردنی پێشکەوتووترین پیشەسازیی ووزەی ئەتۆمی ئێران ، لە ڕێڕەوی سووتەمەنی ئەتۆمی لە قۆناغی دۆزینەوە ، دەرهێنان ، گۆڕین ، پیتاندن ، بەرهەمهێنانی سووتەمەنی تاکوو بەڕێوبەرایەتی پاشماوە و هەروەها سۆڵتە لە سەر جۆرەها لەیزەر و تەکنۆڵۆژیای کوانتۆم بەرچاو و وەکوو مۆعجیزەیە . بەڵام بە خۆشحاڵیەوە لەگەڵ یاسای هەنگاوی ڕابۆردی پەرلەمانی شەورای ئیسلامی دەست و باڵمان کرایەوە . بە پێی یاسا داوایان لە ئێمەکرد ١٢٠ کیلۆگرامی ٢٠٪ بەرهەم بهێنین لە حاڵێکدا کە ئێستا لە ٢١٠ کیلۆگرام یش تێپەڕمان کردووە تاکوو ئێستا ٢٥ کیلۆگرامی ٦٠٪ مان بەرهەم هێناوە کە بە پێچەوانەی ووڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی هیچ ووڵاتێک توانای بەرهەم هێنانی ئەمەی نییە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە