ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی بەرامبەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشکرا دەکرێت
پەیامی کورد ... ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی بەرامبەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشکرا دەکرێت
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى چه‌ند ڕێوشوێنێك دەرباره‌ى بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار دەگرێتەبەر لە ئێستاشدا چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى پرۆژه‌ى بوودجه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دیدى تایبه‌تى خۆیان لەوباره‌یه‌وه بخەنەڕوو.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، "پرۆژه‌ى دزه‌پێكراوى بوودجه نافه‌رمییه، نازانرێت كێ له‌پشتى دزه‌پێكردنیەتی ، یان ئامانجى دزه‌پێكردنى چییه ؟ یاخود مه‌به‌ست له‌پرۆسه‌ى دزه‌پێكردنه چییه، دزه‌پێكردنى بوودجه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕه‌وشى بازاڕ و ده‌روونى هاووڵاتى درووستكردوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، لیژنه‌ى دارایی له‌گه‌ڵ پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى كۆبوه‌ته‌وه و چه‌ند رێوشوێنێك له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه ده‌گیرێته‌به‌ر، لیژنه‌كه به‌رده‌وامه له‌چاودێریكردنى ئه‌م بابه‌ته و چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى پرۆژه‌ى بوودجه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى دیدى تایبه‌تى خۆى هه‌بێت له‌م باره‌یه‌وه.
هەر پەیوەست بەو پرسە هاوکات ناجى سه‌عیدى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى رایگه‌یاند، "پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى له‌میانی میوانداریكردنى له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه له‌باره‌ى لێكه‌وته‌كانى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى خه‌رجكردنى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، هۆكارى ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه حكوومه‌ته نه‌ك بانكى ناوه‌ندى به‌وپێیه‌ى دۆلار له‌داهاته‌كانى نه‌وتى عێراق ده‌ستده‌كه‌وێت، كه له‌سندووقى گه‌شه‌پێدانى عێراق له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا داده‌به‌زێت، سه‌رئه‌نجام خاوه‌ندارى ڕاسته‌قینه‌ى دۆلار وه‌زاره‌تى داراییه و ئه‌ویشى دۆلار به‌بانكى ناوه‌ندى ده‌فرۆشێت به‌و پێیه‌ى ژمێریارى حكوومه‌ته".
ئەوەشی خستەڕوو، وه‌زاره‌تى دارایی له‌ماوه‌ى دوو مانگدا رێگرى كردووه له‌فرۆشتنى دۆلار له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بوودجه‌ى گشتى و به‌جێ گه‌یاندنى هه‌ندێك پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدان وه‌ك چۆن تێڕوانینى حكوومه‌ت بۆى ده‌چێت، بۆیه بیانوه‌كانى بانكى ناوه‌ندى ئه‌وه‌یه به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خه‌رجكردن بڕیارى حكوومییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیارى بانكى ناوه‌ندى نییه.
ناجى سه‌عیدى روونیشیکردەوە، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تاوه‌كوو ئێستا ده‌نگى له‌سه‌ر بوودجه‌ى گشتى نه‌داوه و لیژنه‌ى دارایی هیچ شتێكى فه‌رمى له‌م باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پێنه‌گه‌یشتوه.
لەبارەی هەڵوێستی ئەوان لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، سه‌عیدى ووتی، "نابێت دووجار لێبڕین له‌فه‌رمانبه‌ر بكرێت، چوونكه لێبڕینى یه‌كه‌م له‌ڕێگاى به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى ده‌بێت، لێبڕینى دوه‌م ده‌رماڵه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت ده‌بێت، به‌بۆچوونى من له‌ڕووى ئابوورییه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك درووست نییه".
ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە