ڕێکارەکانی درووستکردنی نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێلەیی شێخان تەواوبوون
پەیامی کورد ... ڕێکارەکانی درووستکردنی نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێلەیی شێخان تەواوبوون
قائیمقامی قەزای شێخان باس لەوە دەکات : ھەموو ڕێکارەکانی درووستکردنی نەخۆشخانەی شێخان تەواو بوونە و زەوی و بوودجەشی بۆ تەرخان کراوە، تەنیا ماوە دەست بە درووستکردنی بکرێت.
سەردار شێخ یەحیا، قائیمقامی قەزای شێخان، ڕایگەیاند : لە قەزای شێخان بڕیاردراوە. نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەیی درووست بکرێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ١٧.٥ دۆنم زەوی بۆ تەرخانکردووە و ھەموو ڕێکارەکانمان تەواو کردووە و ٧٦ملیار دینار بوودجەشی بۆ تەرخانکراوە، بەڵام لە عێراق بەھۆی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بوودجەی ساڵی ڕابردوو خەرج نەکراوە و بڕیارە دوای دەستبەکاربوونی ئەنجوومەنی پارێزگا و حکوومەتی خۆجەیی مووسڵ دەست بە خەرجکردنی بکرێت.
سەردار شێخ یەحیا ووتیشی : ئەو نەخۆشخانەیە زۆر گرینگە بۆ قەزای شێخان و خزمەتێکی باشی دەڤەرەکە دەکات، چاوەڕێ دەکرێت پارەکە خەرج بکرێت و لەم نزیکانە دەست بە درووستکردنی بکرێت، چوونکە پەرلەمان بوودجەی تەرخانکردووە و پێویستە حکوومەت خەرجی بکات بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردن.
ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە