ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی چاودێری ژێر جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد
پەیامی کورد ... ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی چاودێری ژێر جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد
ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لەم دواییانەدا چاودێری ژێر ڕەگەزێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنی کرد کە ناوی EG.5.1 یان "Eris"ە و خەریکە بڵاودەبێتەوە. پێناچێت ئەم ژێر ڕەگەزە گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا هاتبێت و نیشانە یان نەخۆشی تووندتر لە مرۆڤەکاندا درووست بکات، بەڵام ئایریس خێراتر لە ژێر ڕەگەزەکانی پێشوو بڵاودەبێتەوە.
دەرکەوتنی ئەم جۆرە دەری دەخات، هەرچەندە زۆر کەس پێیان وایە سەردەمی Covid کۆتایی هاتووە، بەڵام ئەم ڤایرۆسە بەردەوامە لە گۆڕانکاری و دەتوانێت مەترسیدار بێت.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە