ڕێکخراوی داکۆکی لە دیموکراسییەکان : دەبێت پلانی واشینتۆن بەچۆک دادانی حکوومەتی مەلاکان بێت

ڕێکخراوی داکۆکی لە دیموکراسییەکان : دەبێت پلانی واشینتۆن بەچۆک دادانی حکوومەتی مەلاکان بێت

 "مارک دووبڤیتز" بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراو بنچینەی دادکۆکی لە دیموکراسییەکان لە ووتارێکدا لە ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم ستراتژیک تریبوون" داوای لە دەوڵەتی بایدن کردووە کە کۆمەڵە فشارێکی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵە شەڕەنگێزییەکانی تاران بە تایبەت لە بواری چەکی ئەتۆمی ، دەستدرێژییە ناوچەییەکان، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و تۆڕە نێونەتەوەییە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران، لەبەرچاو بگرێت.

"دووبڤیتز" ڕایگەیاندووە پلانی واشینتۆن بەنیسبەت ئێران دەبێت بەچۆک دادانی ڕێژێمی مەلاکان بێت و وەبیرهێنانەوەی چارەنووسی ئەوان و فڕیدانیان بۆ زبڵدانی مێژوو بێت. بەڕێوبەری ڕێکخراوە دێموکراسییەکان ڕایگەیاندووە گوشارە ئابوورورییەکانی سەر ئێران دەبێ تەنیا بەشێک لە ستراتیژیی بەرگریکارانە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بێت.

 مووساد و "یەکەی ٨٢٠٠" (بەشی زانیاری و شەڕی سایبێری ئیسرائیل)، دەبێت لە کۆمەڵە ڕێکارێکی نەهێنی لە ناوەندەکانی ناوکی، نیزامی و بناخەی ژێرخانە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران لەنێوخۆ و هەروەها پایگاکانی لە ناوچە بەتایبەت لە سووریە بکاتە ئامانج.

"مارک دووبڤیتز" هەروەها ڕایگەیاندووە کە خاڵی سەرەکی ئەوەیە کارزای فشارەکانی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێ بەهێزکردنی هێزە ئازادیخوازەکانی دژبەری ئێران بێت. ئەوانەی کە لە ساڵی ٢٠٠٩ ڕاپەڕین و لە ساڵی ٢٠١٧ هەتا ٢٠٢١ دووبارە خۆڕاگریان کردووە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، دەبێت پشتیوانیان لێ بکەین هەتا لەو ڕیگایەوە حکوومەتی ئێران لاوز بکەین.

 ئەو بەرپرسەی بونیادی دادکۆکی لە دێموکراسییەکان، هەروەها نووسیوویەتی بۆ پێشبردنی ئەو بەرنامەیە دەبێت کار لەسەر گەندەڵییە بەربڵاوەکان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، بە تایبەتی دژی ژنان کە لەلایەن ڕیژیمی ئێران کراوە بکات.

لەو ووتارەدا "مارک دووبڤیتز" هۆشداری بە دەوڵەتی بایدن دەدات و بەرامبەر ئەو سیاسەتەی کە لە بەرامبەر ئێران گرتوویەتیە بەر و  پێشنیاری کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی حکوومەتی مەلاکان، سەرکۆماری ئەمریکا دەبێت پلانێکی هەبێت کە هاوشێوەی ئەو پلانەی ڕۆناڵد ڕێگان بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ڕیژیمی کۆمۆنیستی یەکتی سۆڤیەت گرتبوویە بەر.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە