ڕێکخراوی UNHCR پێویستی بە بڕی یەک ملیار دۆلار بۆ پەنابەرانی سوودان ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... ڕێکخراوی UNHCR پێویستی بە بڕی یەک ملیار دۆلار بۆ پەنابەرانی سوودان ڕاگەیاند
فیلیپۆ گراندی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) داوای هاوکاریکردنی یەک ملیار دۆلار وەک سەرچاوەیەک بۆ ئەو کەسانە دەکات کە لە شەڕی سوودان هەڵاتوون و چوونەتە ووڵاتانی دراوسێ.
ڕۆژی سێشەممە گراندی لە جووبای پایتەختی سوودان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە بەهۆی کۆچبەران، ڕێکخراوی UNHCR هەموو دەرفەتەکانیان تەواو کردووە و هیچ سەرچاوەیەکی ماددییان نییە. گراندی ڕایگەیاند ؛
"لە مانگی ئەیلوول ەوە تا کۆتایی ساڵ پێویستمان بە یەک ملیار دۆلارە، چوونکە دەبێت هەموو بەرنامەکانی دەستێوەردان فراوانتر بکەین". ئێمە لەسەر بانگەوازی دەستپێکردنی قەیران لە سوودان لە مانگی نیساندا کە خەڵک دەستیان بە کۆچکردن کرد، کاردەکەین. نەک تەنها بۆ کۆچبەرانی سوودان بەڵکوو بۆ ئەو ووڵاتانەش کە کۆچبەران تێیدا چوون داوای نیو ملیار دۆلارمان کرد و ئەم بڕە پارەیە تا مانگی حوزەیران بوو. ئێمە تەنها نیوەی ئەو پارەیەمان وەرگرتووە و ئەو پارەیە نەماوە”.
گراندی ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆی یەک ملیار دۆلار، دەتوانین ٣٥٦ ملیۆن دۆلار بدەین بە باشووری سوودان و ئەوەی دیکەش بدەین بە چاد و میسر و ئەو ووڵاتانەی کە پەنابەری سوودانیان وەرگرتووە. باشووری سوودان پێشوازی لە 400 هەزار کۆچبەر کردووە و زۆربەیان ئەو کەسانەن کە لە باکوری سوودان لە ناوەندەکانی ترانزێت گەڕاونەتەوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە