ڕێککەوتنێکی ستراتیژی و هەماهەنگی لە نێوان ئێران و چین بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ واژوو کرا

پەیامی کورد     ...   ڕێککەوتنێکی ستراتیژی و هەماهەنگی لە نێوان ئێران و چین بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ واژوو کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکان ، ئەمڕۆ شەممە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین لەمەڕاسیمێکدا کە کەناڵەکانی راگەیاندن راستەوخۆ گواستییانەوە رێککەوتنێکی هەماهەنگی ستراتیژییان بۆ ماوەی  ساڵ واژووکرد .

لەوبارەیەوە، وانگ یای وەزیری دەرەوەی چین ئێرانی وەک هاوپەیمان ناساند و رایگەیاند، دۆخی ئێستا کاریگەری نیە لەسەر پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تاران و ئەو پەیوەندییەش هەمیشەیی و ستراتیژی دەبێت.

ووتیشی، ئێران سەربەخۆیانە بڕیار لە پەیوەندییەکانی خۆی دەدات لەگەڵ ووڵاتانی دیکە، وەکوو هەندێک ووڵات نیە کە بەیەک پەیوەندی تەلەفۆنی گۆڕانکاریی بەسەر پەیوەندییەکانیان دەهێنن." 
پێش واژۆکردنی ئەو رێککەوتنە ستراتیژییانەی نێوانیان، وەزیری دەرەوەی چین چاوی بەحەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران کەوت.
وەزیری دەرەوەی چین ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان بەشداردەبن لەبەهێزکردنی کەرتە هەستیارەکانی وەک وزە و ژێرخانی ئابووری.
لەوبارەیەوە، راوێژکاری رۆحانی حێسامەدین ئاشنا رایگەیاند،" توانای ئێران لەوەدایە کە دەتوانێت هاوپەیمانێتی ببەستێت نەوەک بەدابڕاوی پەراوێزخراوی بمێنێتەوە."
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند،" ئەو رێککەوتنە نەخشەرێگایەکە بۆ هەماهەنگی ئابووری، بازرگانی، و گواستنەوە، سەرنجی تایبەتی هەردوولاش لەسەر کەرتی تایبەتە."


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە