ڕێکەوتنی دۆناڵد ترامپ لەگەڵ عەرەبستان

پەیامی کورد   ...  ڕێکەوتنی دۆناڵد ترامپ لەگەڵ عەرەبستان

ڕێکخراوی ترامپ " کۆمپانیای بنەماڵەی دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا " ڕێکەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای دارالارکان ی سەعوودی بۆ ڕێگەپێدانی ناوەکەی لە پڕۆژەی ١،٦ میلیارد دۆلاری کە ئەم کۆمپانیایە خەریکی جێبەجێ کردنی لە ووڵاتی عەممانە ، واژوو کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتی نیۆیۆرک تایمز ، ئەم پڕۆژەیە بە نیازە ناوی تیجاری ترامپ بەشێک لە پڕۆژەکە بکات ئەم پڕۆژەیە کە " ئایدا " ی ناوە ، جگە لە زەوینی گۆڵف ، بریتی لە ٣٥٠٠ یەکەی نیشتەجێ بوون و دوو هۆتێل بە ٤٥٠ ژوورەوەیە .

ئەمە یەکەمین ڕێکەوتنی بنەماڵەی ترامپ لە کاتی دەرچوونی لە کۆشکی سپی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووەوەیە ، چوونکە بنەماڵەی ترامپ ڕێکەوتنیان کردبوو تا کاتێک کە ئەو لە هێز و دەسەڵات بوو ، ئەم جۆرە لە ڕێکەوتننانە واژوو نەکەن .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە