" ڕێکەوتنی لاواز و سست " ناوی کۆدی تووندتر و قورستربوونی گەمارۆوەکان
پەیامی کورد ... " ڕێکەوتنی لاواز و سست " ناوی کۆدی تووندتر و قورستربوونی گەمارۆوەکان
لەگەڵ هاتنە سەر کاری " جۆ بایدن " لە سەر پۆستی سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان ، دەنگۆوەکان بۆ گەڕانەوەی دووبارەی ئەمریکا بۆ بەرجام و زیندووکردنەوەی ئەم ڕێکەوتنە گەیشتە گوێ .
لەگەڵ ئەمەش بەرپرسانی دەوڵەتی ئەمریکا ڕایانگەیاند ئامانجی ئەوان لە ڕێکەوتنی نوێی واژوو کردنی ڕێکەوتنێکی بەهێزتر و درێژخایەنترە .
ماوەیەک لە دوای هاتنە سەر کاری دەولەتی بایدن ، گفتووگۆوەکانی زیندووکردنەوەی بەرجام لە نێوان ئێران و ووڵاتانی ٤+١ دەستی پێکرد . لەگەل کۆتایی هاتنی دەوری شەشەمی گفتووگۆوەکان ، لایەنەکانی گەیشتنە ڕەشنووسی ڕێکەوتنێک کە دەرئەنجامەکەی نووسراوێکی لاوازتر لە بەرجامی ساڵی ٢٠١٥ بوو .
لەگەڵ هاتنە سرە کاری دەولەتی سێزدەهەم ، گفتووەکانی چارەسەرکردنی گەمارۆوەکان لە کۆتایی وەزری گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوو دەستی پێکرد .
لە ئێستادا ماوەیەکە کە گفتووگۆوەکان گەیشتووەتە خاڵی کۆتایی خۆی و وولاتان چاوەڕوانی بڕیاری سیاسی ئەمریکان .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە