ڕێکەوتنێکی نهێنی نێوان دوو حیزبی گەورەی دەسەڵات ئاشکرا دەبێت

پەیامی کورد   ...   ڕێکەوتنێکی نهێنی نێوان دوو حیزبی گەورەی دەسەڵات ئاشکرا دەبێت

چاودێرانی سیاسی گومان دەکەن ڕێککەوتنێکی شاراوەی چاوپۆشیکردن لە گەندەڵی یەکتری لە نێوان یەکێتی و نەوەی نوێدا لە سلێمانی هەبێت و هه‌ر چه‌نده‌ به‌گوته‌ى چاوێران ئه‌م رێككه‌وتنه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ هه‌بووه‌ به‌ڵام ئێستا زياتر ئاشكرا بووه‌.”

بەپێی زانیاریگەلێک لە هەندێک سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە  :” یەکێتی و نەوەی نوێ ڕێک کەوتوون کە چاوپۆشی لە گەندەڵییەکانی یەکتری بکەن و هەموو فشارێکیان بۆ سەر حکوومەت و هەرێمی کوردستان بێت، هه‌ر چه‌نده‌ ئەو ڕێککەوتنە کۆنە و لەمێژە لە نێوان ئەو دوو هێزەدا هەیە،”

به‌پێ ى زانيارييه‌كان ئێستا زياتر هه‌ست به‌و رێككه‌وتنه‌ى نێوانيان ده‌كرێت چوونكه‌ پێشتر یەکێتی بە هیچ شێوەیەک لە میدیاکانییەوە باسی قەرزی شاسوار و نەدانەوەی پارەکەی بە حکوومەت نەکردووە لە کاتێکدا بڕەکەی ٤٣ ملیار دینارە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو كه‌ :” ئه‌و هه‌موو پاره‌يه‌ لەو سەردەمەدا کە بەرهەم ساڵح سەرۆک وەزیران بووە، شاسوار عەبدولواحید بە گەندەڵی و بە ناوی وەبەرهێناوە وەریگرتووە، ئەوە جگە لەوەی کە پشکی ١٠ هەزار کەسی خواردووە و دەسەڵات و میدیاکانی یەکێتی لەوەشدا چاوپۆشییان کردووە، تەنانەت شاسوار عەبدولواحید بە ناوی پڕۆژەی چاڤیلاند ەوە چەندین دۆنم زەوی لە نزیک پڕۆژەکە داگیر کردووە، بەڵام یەکێتی و میدیاکانی لەوەشدا بێدەنگ بوون.”

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش، سەرەڕای ئەو دۆخە سیاسی و نائەمنییەی لە ڕابردوودا لە سلێمانی هەبوو لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگیدا کە گەیشتە ئاستی بەیەکدادان و تۆمەتبارکردنی یەکتری بە تیرۆر و ژەهرخواردکردن، کەچی میدیاکانی نەوەی نوێ لەسەر ئەو پرسە هیچ شتێکیان نەگوتووە،”

له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش لە دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی “بافڵ تاڵەبانی” ئەو ڕێککەوتنە چالاکتر بووە و سەرەڕای نەگەڕانەوەی یەک دیناری گومرگ و داهاتی سلێمانی، هەروەها بردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران و تاڵانکردنی بانکەکان، شاسوار عەبدولواحید کە قسەی لەسەر کەمی ئاوی دوو ماڵی گەڕەکێکی هەولێر هەیە و میدیاکان یشی لە هەولێر مێش دەکەن بە گامێش، کەچی لەسەر ئەو دۆخەی ئێستای سلێمانی شاسوار و میدیاکانی قەڵاقۆپیان کردووە.

لە دوێنێشەوە کە دۆخی سلێمانی لە ڕووی ئەمنییەوە نائارامە و سەرمایەداران ئامادە نین باج و سەرانەی بەزۆر بدەن بە بافڵ تاڵەبانی، میدیاکانی نەوه‌ی نوێ کورد ووتەنی، ”مێشێکیان میوان نییە!”

له‌سه‌ره‌ ئه‌و پرسه‌، محەمەد وانی، نووسەر و چاودێری سیاسی، ڕاگەیاندووه‌،” گومان لەوەدا نییە کە لە نێوان ئەو دوو هێزەدا ڕێککەوتن هەیە و چاوپۆشی لە گەندەڵییەکانی یەکتری دەکەن، ئەوە بەڕوونی لە میدیاکانیاندا دیارە، بەڵام كێشەكە زۆر لەوە گەورەترە و گوتی: ”كێشەكە لە نەبوونی دەسەڵاتی تەواوی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر هەموو خاكی هەرێمی کوردستاندایە بەهۆی ئەو هێزانەوە، ئەوەش نەك هەر شاسوار و نەوەی نوێ، بەڵكوو چەندان شاسوار و تابووری پێنجەم پەیدا بووە کە ئەوانە بەشێكن لەو پلانە گەورە ئیقلیمییەی دژی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و چاودێریی هەر هەنگاوێكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان دەكەن تا ببنە كۆسپ و بەربەست لە بەردەمیدا، تەنانەت ئەوانە بە ناوی چاكسازی و دژەگەندەڵی و و دەیان بڕوبیانووی دیکەوە كەوتوونەتە گیانی هەرێمی کوردستان و لە بەرەی جەنگن دژ بە قەوارە و بوونی كورد و کوردستان و بە ئاشکرا عێراقچیەتی دەکەن”.

ئەو نووسەرە سیاسییە وتووشيه‌تى: ”پێویستە دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هێز بگەڕێتەوە ئەو ناوچانەی بە زۆنی سەوز ناسراوە، ئەگەرنا دوور نییە لە شەو و ڕۆژێکدا بفرۆشرێن، ئەوەتا کەسێکی وەکوو شاسوار خاوەنی چەندان كەناڵی ئاسمانی و هۆكارەکانی دیکەی میدیاییە! ئەو پارە زۆرەی لە کوێ هێناوە کە لە بەرامبەر حكوومەتدا بوەستێت؟.

ده‌شلێت:” ئەوەی شاسوار و باندەكانی ناو یەكێتی دەیكەین، چاوەڕوانکراوە ئەگەر دۆخەکە بە شێوەی ئێستا بڕوات و کۆنتڕۆڵ نەکرێن، لەوە زۆر زیاتریش بکەن، لەبەر ئەوە، تاوەکوو حكوومەت دەسەڵاتی تەواو و توانای نەبێت لەو زۆرنە بەرەنگاری ئەوانە ببێتەوە، لەوەش خراپتر دەكەن، چوونکە پلانێكی گەورە و داڕێژراوە بۆ لەناوبردنی هەرێمی کوردستان و چۆكدادانەوەی بۆ بەغدا، لەبەر ئەوە شاسوار و دزی تر، نەك ئامادەن دەست بەسەر گومرگ و داهاتەكاندا بگرن، بەڵكوو لە بەغدا دوژمنایەتیی تەواوی هەرێمی کوردستان بكەن و بۆ ئەوە هەرچییەکی بۆیان کرابێت، تەخسیریان نەكردووە، ئەوەتا ئێستا نەک هەر باج و داهات دەدزن، بەڵكوو بەتەمان تەواوى هەرێمی کوردستان بدزن و بە پشک بیفرۆشن”


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە