ڕێگا شاراوەکان و درزی سنوورەکان " دوو کەلو پەلی داعش بۆ هاتنی ناو خاکی عێراق "
پەیامی کورد ... ڕێگا شاراوەکان و درزی سنوورەکان " دوو کەلو پەلی داعش بۆ هاتنی ناو خاکی عێراق " .
گرووپی تێرۆریستی داعش هێشتا بە کەڵک وەرگرتنی خۆی لە ڕێگا شاراوەکانی نێوان سنووری عێراق و سووریا و هەروەها درزە سنوورییەکان ، دەگاتە ناو خاکی عێراق و چالاکییەکانی خۆی بەردەوامی پێدەدات .
داعش بە کەڵک وەرگرتن لە درگیرییە سیاسییەکان ، هەژموونی ناوەندەکانی لە هەندێک لە ناوچەکان بە تایبەتی خاڵی سنووری عێراق لەگەڵ سووریا ، ڕیگاکان و تۆنێلە ژێرزەوینییەکان بەچالاکییە خراپەکارانەکانی خۆی لە ناو خاکی عێراق دا بەردەوامی دەدات .
پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق لە مترسیدارترین پاریزگاکانی عێراق و کە لە دەستی داعش ڕزگار کراوە بەڵام دۆخی جۆگرافیایی ئەم پارێزگایە بە گرینگیدان بە پانتایی زۆری سەحراکەی و خاڵە سنوورییەکەی لەگەڵ سووریا دۆخێکی تێکشکێنەری ئەمنییەتی بەدی هێناوە کە ئەمە بووەتە هۆی ئاسان کردنی هاتنی داعش لە سووریاوە بۆ ناو خاکی عێراق و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن .
داحش لە ڕێگای فڕاندن ، تەقینەوە یا خود هێرش کردن بۆ سەر یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکان دەیەوێت هەژموونی بسەلمینێت و سەقامگیری بکات . بەرپرسانی ئەمنییەتی لە ئەنبار بەردەوام ڕاێدەگەێنن کە لە ماوەی ئۆپراسیۆنی گەڕان و بەدواداچوونی ئەندامی داعش ژمارەیەکیان کوژراون یا خود دەست بەسەر کراون بەڵام درزی سنوورەکان و توونێلە شاراوەکان بووەتە هۆی گەڕانەوەی ئاسانی ئەندامانی داعش و هاتن و چوونی دووبارەیان .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە