ڕەخنەگرەکەی حێزبۆڵلای لۆبنان پێش مردنی ئەشکەنجە کراوە

پەیامی کورد     ...   ڕەخنەگرەکەی حێزبۆڵلای لۆبنان پێش مردنی ئەشکەنجە کراوە .

لۆقمان سەلیم لە ناوچەی سەیدوون کە لە ژێر کۆنترۆڵی میلیشیا سەربازییەکان حێزبۆڵلایە ، ڕفێندرابوو و چەند کاتژمێرێک دواتر لاشەکەی دەدۆزرێتەوە .

لۆقمان سەلیم کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو کوژرابوو یەکێک لە ڕۆخسارگەلی بەناوبانگی ڕەخنەگری حێزبۆڵلا و ڕۆڵی ئەم گرووپە لە ژمێریارییە سیاسییەکانی لۆبنان بوو .

بەرپرسانی ئەمنییەتی و قەزایی لۆبنان لێکۆڵینەوەکانی خۆیانیان دەربارەی تێرۆر کردنی لۆقمان سەلیم ، توێژەر و چالاکی سیاسی ، بەرفراوان کردووە .

لاشی بێ گیانی ئەم چالاکە سیاسییە ڕۆژی چوارشەممە لە ئۆتۆمبێلەکەەی خۆیدا لە ناوچەی سەیدوون لە باشووری لۆبنان دۆزراوەتەوە .

پزیشکی یاسایی سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان بە لاشەی ئەم کەسە ڕایگەیاندووە کە شەش گوللە بە لەشی لوقمان سەلیم کەوتووە . هەندێک لە سەرچاوەگەلی ئەمنییەتی بە سی ئێن ئێن یان ڕاگەیاندووە کە دوو گوڵلە بەر سەری کەوتووە .

ڕاشا الامیر خوشکی ئەم جالاکە سیاسییە ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەی سەلیم بە هۆی بێباوەڕ بوونیان بە دەزگا قەزایی و یاساییەکان ، لێکۆڵینەوەکان لە سەر لاشەی ئەو بە دەستی پزیشکی جێگای باوەڕی خۆیان دەسپێرن .

بنەماڵەی سەلیم هەروەها ڕایانگەیاندووە کە کە ئەو پێش کوژرانی ئەشکەنجە کراوە 

پزیشکی یاسایی لۆبنان یش بوونی شا‌هێد و بەڵگەی سەبارەت بە هەبوونی ئاسەواری ئەشکەنجە لە سەر لاشەی ئەم چالاکە سیاسییە پشتڕاست کردووەتەوە .

 

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە