ڕەخنەی تووندی ڕووسیا لە بەرامبەر ستاندارگەلی دووگانەی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر بەرجام

پەیامی کورد   ...  ڕەخنەی تووندی ڕووسیا لە بەرامبەر ستاندارگەلی دووگانەی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر بەرجام

واسیلی نێبێنزیا ، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند : ویلایەتەیەکگرتووەکان بە دەرچوونی ئەم ووڵاتە لە پرۆگرامی گشتگیری هەنگاوی هاوبەشی بەرجام دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ، ڕێکەوتننامەی ٢٢٣١

ی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیەکگرتووەکانی پێشێلکردووە .

بە ووتەی ئەم دیپلۆماتە ڕووسە ، ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بەم کردارانە جارێکی دیکە دەیسەلمێنن کە لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەل بابەتە نێودەولەتییەکان خاوەنی ستانداردگەلی دوو لایەنە و کردارگەلی ڕیاکارانەن .

ئەوان خۆیان وەکوو پاڵپشتی سەرەکی مەنشووری نەتەوەیەکگرتووەکان دەناسێنن و داواکاریگەلێکیان بۆ پاڵپشتی لە بنچینەی مەنشووری نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕێکەوتننامەگەلی جۆراوجۆردا خستووەتە ڕوو و باقی ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە بە پێشێلکردن تاوانبار دەکەن .

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە