ڕەخنە گرەکەی پووتین هەر سات لە مردن نزیک دەبێتەوە
پەیامی کورد ... ڕەخنە گرەکەی پووتین هەر سات لە مردن نزیک دەبێتەوە .
بە پێی ڕاگەیاندنی پزیشکانی ڕەخنەگرەکەی ڤلادیمیر پووتین هەر سات لە مردن نزیکیتر دەبێتەوە . و سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی ئەلێکسی ناڤالنی هۆشداری دەدەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک پزییشکان دەڵێن دۆخی تەندرووستی ئەلێکسی ناڤالنی بە تووندی لە حاڵی خراپتر بوون و مەترسی دایە و هەر کاتێک لەوانەیە تووشی ڕاوەستانی دڵ ببێت . ناڤالنی لە گرینگترین ڕەخنەگرانی ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیایە کە لە ڕژی ٣١ی مارس ەوە مانی لە خواردن گرتووە و بە هۆی ئازار لە پشت و پاکان و فەقەراتی دەناڵێنێت . ئەو لە دەربڕینی ناڕەزایەتی سەبارەت بە دۆخی بەندیخانە دەستی داوەتە مانگرتنی خواردن .
پزیشکی تایبەتی ناڤالنی و سێ پزیشکی دیکە داوایان لە بەرپرسانی بەندیخانە کردووە هەرچی زووە ئیزن بدەن ئەوان ناڤالنی ببینن ئەوان دەڵێن ناڤالنی هەر سات لەوانەیە بمرێت و گیانی لە دەست بدات .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە