ڕەزامەندی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی گەشت بە ئاڵمانیا بە بەهای ١.٨ میلیارد دۆلار
پەیامی کورد ... ڕەزامەندی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی گەشت بە ئاڵمانیا بە بەهای ١.٨ میلیارد دۆلار .
ویلایەتەیەکگرتووەکان ڕەزامەندی دەربڕی کە فڕۆکەی گەشت بە بەهای ١.٨ میلیارد دۆلار بفرۆشرێتە ووڵاتی ئاڵمانیا .
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی کە فڕۆکەی گەشتی P-8A Poseidon ی بە بەهای نزیکەی ١.٨ میلیارد دۆلار بە ئاڵمانیا بفرۆشێت . ئەم هەواڵە لە بابەتێک دا لە لایەن ئاژانسی هاوکارییە بەرگری و ئەمنییەتییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا ڕاپۆرت دراوە .
بە کۆی گشتی وەزارەتی کاروباری دەرەوە ئەگەری فرۆشتنی ٥ فڕۆکە و کەل و پەلی پەیوەندیداری بە بەهای ١.٧٧ میلیارد دۆلار پەسەند کرد . پێشتر بەڵگەنامەی پێویست بۆ ئەم مەبەستە خراوەتە ڕوو کە کۆنگرەی ئەمریکا ئاگادار دەکاتەوە .
ئاماژەش کراوە کە ئەم مامەڵەیە دەبێ لە سیاسەتی دەرەوە و ئەمنییەتی نیشتیمانی ووڵات پاڵپشتی بکات و ئەمنییەتی هاوپەیمانێکی ناتۆ ش باشتر بکات .
P-8A Poseidon بۆ هیزی دەریایی ویلایەتەیەکگرتووەکان بە پێی فڕۆکەی موسافرهەڵگری بووئینگ ی ٧٣٧ - 800ERX درووست کراوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە