ڕەزا پەهلەوی : سیستەمی کۆماری لە پاشایەتی بە باشتر دەزانم

پەیامی کورد      ...    ڕەزا پەهلەوەی   :  سیستەمی کۆماری لە پاشایەتی بە باشتر دەزانم .

ڕەزا پەهلەوی ڕایدەگەینێت ، تا کاتێک کە بمانەوێت وەکوو مەڕ بین سەر و بچمی شوانەکان یش دەرکەوێت .

لە ووتووێژێکدا کە فایلی دەنگی لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە خۆی وەکوو کەسایەتییەک کە ، سیستەم و نیزامی کۆماری لە پاشایەتی بە باشتر دەزانێت  ناو دەبات ، چوونکە بە ووتەی ئەو " ڕێڕەوێکی هەڵبژاردنی دیاریکراوی هەیە و کەسەکان بەرپرسیارن ."

ئەو لە قسەکانی دا کە وا پێدەچێت نزیک بە هەفتەیەک پێش ئێستا و لە ڕۆژی ٨ ی مارس دا ئەنجام درابێ جەخت دەکاتەوە کە حاشاهەنەگری ئەوە نییە کە لەوانەیە لە هەندێک لە کولتوورەکاندا نیشانەیەکی سەمۆلیک پێویست بێت بەڵام وەکوو دیمۆکراتێک ناتوانم تێبگەێنم کە شێوازی هەڵبژاردنی بەرۆرسێک تەنانەت بە واتای سەمبۆلیک یش دەتوانێ بنەمایەکی ویراسی هەبێت .

هەروەها ووتوویەتی ئەگەر بێت و ڕۆژێک بێت کە نیهاد و دامەزراوەی سەڵتەنەتی جارێکی دیکە بۆ ئێران پێویست بێت " چ کێشەیەکی هەیە کە بنەمای ئەم بابەتە هەڵبژاردن یا پێشنیاری کەسێکی شایستە بۆ ئەم بەەرپرسیاریەتییە بێت ؟"

جێگای ئاماژەدانە کە ئەەمە یەکیمن جارە کە وەلیعەهدی پێشووی ئێران بەم شێوەیە و بە ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەنارەگرتنی خۆی لە پاشایەتی بە میرات پێگەیشتوو خۆی لەگەڵ نیزام و سیستەمی کۆماری بخاتە بەر باس و وتووێژەوە . هەروەها هەوادارانی پاشایەتی ئەو بە نازناوی " ڕەزا شای دووهەم " بانگ دەکەن ."

 


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە