ڕەشەبای زستانێکی کارەساتبار هەڕەشە لە ئەورووپا دەکات
پەیامی کورد ... ڕەشەبای زستانێکی کارەساتبار هەڕەشە لە ئەورووپا دەکات
فێدراسیۆنی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە لە دوای ناسازگارییەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە ئاڵۆزی و کێشەکانی ئۆکراین ، خاڵی بۆڕی گازی خۆی لە سەر یەکیتی ئەورووپادا داخست ، هەنگاوێک کە هەم کاردانەوەی بەرفراوانی لە میدیا نیودەوڵەتییەکان و هەروەها لە نێوان بەرپرسانی ڕۆژئاوایی دا هەبوو و هەمیش ئەورووپاییەکانی ناچار کرد تاکوو بە دوای سەرچاوەیەکی جێگرەوە بن .
بڵاوکراوەی بلۆمبێرگی ئەمریکا ش بە پشت بەستن بە ڕەشنووسی سەندەی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕاپۆرتی دا کە ڕاگرتنی ڕادەستکردنی گازی ڕووسیا بە یەکیتی ئەورووپا لە ئەگەری ساردی زستان و هەنگاوگەلی ناکاریگەر ، بەرهەمی ناخاڵسی ناوخۆیی ئەم ووڵاتە بۆ ١.٥٪ کەم دەکاتەوە .
بە گوێرەی ووتەکانی ئەم بڵاوکراوەیە ئەگەر ئاستی گەرما لەم ناوچەیە لە ئاستی ناوەندی دا بمێنێتەوە ، بەرهەمی ناخاڵسی ناوخۆیی دەتوانی ٠.٦ تاکوو ١٪ کەم ببێتەوە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە