ڕەوتى سەدر لە تەواوی حکوومەتی عێراق دەکشێتەوە و هەموو  پۆستەکانی چۆڵ دەکات

پەیامی کورد    ...   ڕەوتى سەدر لە تەواوی حکوومەتی عێراق دەکشێتەوە و هەموو  پۆستەکانی چۆڵ دەکات

ڕەوتى سەدر لە تەواوی حکوومەتی عێراق دەکشێتەوە و هەموو ئەو پۆستانەى بەدەستییەوە بوو چۆڵیان دەکات کە بەدەیان پۆستى هەستیارو گرنگی بەدەستەوە بووە.

دوای بڕیارەکەى موقتەدا سەدر بۆ کشانەوە لە پڕۆسەى سیاسی و کشانەوەى فراکسیۆنەکەى لە پەرلەمانى عێراق بڕیارێکى دیکەى دەرکرد کە ئەویش کشانەوەیە لە تەواوی حکوومەت و چۆڵکردنى هەموو ئەو پۆستانەى بەدەستییەوە بووە.

رەوتى سەدر نزیکەى ٤٠ بریکارى وەزیرو پۆستى لە وەزارەتەکاندا هەیە لەگەڵ ٢٠٠ بەڕێوبەرى گشتى لە دامەزراوەکانى حکومەتی عێراق.

ئەمانەى خوارەوە گرینگترین ئەو پۆستانەن کە رەوتى سەدر لە حکوومەتدا هەیەتی و چۆڵیان دەکات:

ئەمینداری گشتى ئەمجوومەنى وەزیران

پارێزگاری بانکی ناوەندی 

وەزیرى وەزیری تەندرووستى

پارێزگاری بەصرە

پارێزگای نەجەف

پارێزگاری زیقار

پارێزگاری بابل

پارێزگاری میسان

بالیۆزی عێراق لە رووسیا

باڵیۆزی عێراق لە لەندەن

بەڕێوبەری پەروەردەى رەسافەی دوو

بەڕێوبەرى چاکسازی

بەرێوبەرى تەندرووستى رەسافە

بەرێوبەرى تەندرووستى کەرخ

بەڕێوبەری تەندرووستى زیقار

بەرێوبەرى تەندرووستى میسان

بەڕێوبەرى ئیدارە لە وەزارەتى ناوخۆی

بەڕێوبەرى کارەبای زیقار

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە