ڕەوشی شەنگال دوای ڕێکەوتنەکان لەگەڵ بەغدا خراپتر دەبێت
پەیامی کورد ... ڕەوشی شەنگال دوای ڕێکەوتنەکان لەگەڵ بەغدا خراپتر دەبێت
بەرپرسی لقی شەنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، هیچ بڕگە و خاڵێكی ڕێككەوتنی شەنگال نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و رەوشەكە خراپتر بووە.
قادر قەچاخ، بەرپرسی لقی شەنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند : "دۆخی شەنگال زۆر زۆر خراپە و تا ئێستا هیچ شتێك بە ناوی رێككەوتنەوە بوونی نییە، چوونكە نە پەكەكە دەركراوە و نە حەشدیش چووەتە دەرەوە".
قەچاخ ئاماژەیشی دا، ئێستا بارەگای پۆلیسی شەنگال لە دەست پەكەكەدایە، ئەوانەی دەڵێن دەركراون، هیچ راست نییە و حكوومەتی عیراقیش خۆی هەڵدەخەڵەتێنێ، ئەوانە تەنیا جل وبەرگیان گۆڕیوە و تا ئێستاش لە شەنگالن.
دەشڵێ: "لەجیاتی ئەوەی ئەو هێزانە دەربكەن، هێز و گرووپ و میلیشیای تر هاتوونەتە شەنگال، كەواتە دەتوانین بڵێین تا ئێستا هیچ شتێك لە رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە