ژاپۆن خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ چین ئامادە دەکات
پەیامی کورد ... ژاپۆن خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ چین ئامادە دەکات
ڕۆژنامەی یۆمیووری ڕاپۆرتی دا ژاپۆن لە ئێستادا خەریکی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەربارەی جێگیر کردنی ١٠٠٠ مووشەکی کرووزی دوور بۆردە بۆ بەهێزکردنی توانمەندی دژە هێرشی خۆی لە دژی ووڵاتی چین ە .
ڕۆژنامەی یۆمیووری لە زاری سەرچاوەگەلی دەولەتییەوە ووتی کە ئەم مووشەکانە چەکگەلی ئامادەکراوی چاکسازی کراوە بۆ برەودانی بۆردی ئەوان لە ١٠٠ کیلۆمەترەوە " ٦٢ مایل " بۆ ١٠٠٠ کیلۆمەترن .
ڕۆژنامەی یۆمیووری نووسی : ئەم چەکانە کە لە لایەن کەشتی و فڕۆکەکانەوە دەهاوێژرێن بە شێوەی گشتی لە دەورووبەری جەزیرەکانی باشووری نانسی دا جێگیر دەکرێن و دەتوانن بگەنە ناوجەگەلی کەنارئاوی کۆریای باکوور و چین .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە