ژاپۆن هەوڵی زیندوو کردنەوەی بەرجام دەدات

پەیامی کورد      ...    ژاپۆن هەوڵی زیندوو کردنەوەی بەرجام دەدات

کانی میاکە ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن ڕایگەیاند : بە هۆی پەیوەندی زۆر نزیکی تۆکیۆ لەگەڵ تاران لەوانەش لە بوارەکانی ئابووری و تیجاری پێویستە بۆ زیندوو کردنەوەی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ هەوڵ دەدەین و ببینە ئەندامیک لە ووتووێژەکانی داهاتوو .

ژاپۆن لەوانەیە ئەندامی هەمیشەیی شەورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان نەبێت بەڵام بەردەوامیش نوێنەرێکی کارئامە بۆ بوون بە هەفتەمین ئەندامی ووتووێژە ئەتۆمییەکان بە ئامانجی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەی کەنداوی فارس ە .

زۆر جێگای سەرسووڕمان بوو کە چەند ساڵ پێش کاتێک کە ووتووێژەکان لەگەڵ ئێران بۆ ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لە ئارادا بوو ، تۆکیۆ بۆ ئەم جۆرە ووتوووێژە هەنگاوی نەنا . کاتی ئەوە هاتووە کە ژاپۆن یش لە ووتووێژە ئەتۆمییەکانی داهاتوو لەگەڵ ئێران بەشداری بکات .

ژاپۆن شەریکێکی تیجاری کلیدی ئێران ە ساڵی ڕابردوو " ئابێ شینزۆ " سەرۆکوەزیرانی پێشوو ، سەفەری ئێرانی کرد و لەگەڵ ڕابەری ئێران چاوپێکەوتنی ئەنجام دا ، هەنگاوێک کە لە ساڵانی دوایی لە هیچ ڕابەرێکی دیکەی ڕۆژئاوایی دا بینەری نەبووین .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە