ژاپۆن پێشبڕکێی کۆکردنەوەی زبڵی کرد بە جیهانی
پەیامی کورد ... ژاپۆن پێشبڕکێی کۆکردنەوەی زبڵی کرد بە جیهانی
ژاپۆنییەکان هەڵمەتی کۆکردنەوە و ڕیزکردنی پاشماوەیان کردە پێشبڕکێ و ڕووداوێکی جیهانی.
مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو، ژاپۆن میوانداری پاڵەوانیەتی جیهانی "سپۆگومی" دەکات.
بەشداربووانی ئەم پێشبڕکێیە کە خەڵکی ووڵاتانی جیاجیای جیهانن، لە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکدا کێبڕکێ لەگەڵ یەکتر دەکەن.
چیرۆکی ئەم پێشبڕکێیە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە ژاپۆنییەکان توانیان ئەم کارە وەک کەمپەینێک لە ساڵی ٢٠٠٨ لە شێوەی پێشبڕکێیەکی جەماوەریدا بڵاوبکەنەوە، دوای ئەوە لە شێوەی پێشبڕکێی ناوخۆیی بەڕێوەچوو تا ئەمڕۆش فۆرمێکی نێودەوڵەتی وەرگرتووە.
بڕیارە ٢٠ تیپ لە ووڵاتانی جیاوازەوە بەشداری ئەم پاڵەوانیەتییە بکەن
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە