ژاپۆن : چین تا ساڵی 2035 خاوەنی 1500 کڵاوەی ئەتۆمی دەبێت
پەیامی کورد ... ژاپۆن : چین تا ساڵی 2035 خاوەنی 1500 کڵاوەی ئەتۆمی دەبێت
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی وەزارەتی بەرگری ژاپۆن لەسەر ووڵاتی دراوسێی چین، ڕاگەێندرا کە تا ساڵی 2035 چین هەزار و 500 سەری ئەتۆمی دەبێت. ئەو ڕاپۆرتەی وەزارەتی بەرگری ژاپۆن ڕایدەگەێنێت، ناوی "بەرگری ژاپۆن 2023"ە.
ژاپۆن ڕایدەگەێنێت، لەدوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە ڕووبەڕووی ئاڵۆزترین و تووندووتیژترین دۆخی ئەمنی بووەتەوە. کۆریای باکوور، چین و ڕووسیا چالاکییە سەربازییەکانیان لە ناوچەکە زیاد کردووە، خۆیان لە ناوچەکەدا پەرەپێداوە و ئەو چالاکییانە هەڕەشە لە ئاسایشی ژاپۆن دەکەن.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە