ژمارەیەکی زۆر ئەندامی سوپای پاسداران لە لایەن میتی تورکیاوە دەست بەسەر دەکرێن
پەیامی کورد ... ژمارەیەکی زۆر ئەندامی سوپای پاسداران لە لایەن میتی تورکیاوە دەست بەسەر دەکرێن
کەناڵی TRT ی تورکیا هەوال لە دەست بەسەرکردنی ژمارەیەکی بەرجاو لە ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ناو خاکی ووڵاتەکەی دەدات .
تۆڕی دەوڵەتی TRT ی تورکیا لە بەشی هەوالی فەرمی خۆیدا هەواڵی لە دەست بەسەر کردنی بەرفراوانی ئەندامانی دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران کە لەم ووڵاتەدا بەرنامەگەلی جۆراوجۆری تێرۆریستی یان جێبەجێ دەکرد دا .
لەم ڕاپۆرتە میدیاییەدا دەزگای هەواڵگری و ئەمنییەتی تورکیا " میت " ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە ، ئەندامانی سوپای پاسداران لە پەیوەندی لەگەڵ داڕشتنی پیلانی هێرش کردن بۆ سەر تۆریست و گەشتیارانی ئیسرائیلی دەست بەسەر کراون .
لەم راگەێنداروەدا جەخت کراوەتەوە کە زۆرێک لەم کەسانە هاوولاتی ئێرانن و هەندێکی دیکەش یان ئەندامی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانن .
ئەم کەسانە لە ١٨ شاری تورکیا لە دوای ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێک و بە شێوەی هاوکات و هەماهەنگ دەست بەسەر کراون . لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم کەسانە ڕفاندنی هاوولاتیانی ئیسرائیلی و دژبەرانی ڕژیمی ئێران کە دانیشتووی ئەم ووڵاتەیە ڕاگەێندراوە .
هەر بۆیە لەم ڕاستایەدا یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هۆشداری داوە بە هاوولاتیانی ووڵاتەکەی کە ئەگەر بە نیازی سەفەر کردنی تورکیان هەڵیوەشێننەوە ، چوونکە ئەمە مەترسییەکی جیددی و بەپەلەیە ." لاپید ووتی هەولەکانی ئێران ، بۆ هێرش کردن لە دژی ئەو ئیسرائیلی یانەیە کە کە بۆ پشووەکانیان دەڕۆن .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە