ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەمریکی لە مەراسیمی ڕاسپاردەکردنی بایدن وەک سەرۆککۆمار تووشی کۆرۆنا بوون

پەیامی کورد      ...    ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەمریکی لە مەراسیمی ڕاسپاردەکردنی بایدن وەک سەرۆککۆمار تووشی کۆرۆنا بوون .

نزیکەی ٢٠٠ کەس لە هێزەکانی گاردی نیشتمانی کە ئەمنییەتی مەراسیمی ڕاسپاردەکردنی پۆستی سەرۆککۆماری جۆ بایدن یان دەستەبەر و لە ئەستۆ بوو تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا بوون هەروەها ئەگەری تووشبوونی هەژمارێکی زۆر زیاتریش دەکرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک وادیارە جێگیر کردنی ٥ هەزار گاردی نیشتمانی لە باڵەخانەی کۆنگرەدا ، خێرایی گواستنەوەی ڤیرووسەکەی زیاتر کردووە .

وێنەگەلێک کە کۆنگرە لە سەر ئەم هێزەی کە لەوێ جیگیر کراون لە حاڵێکدا کە بە بێ ڕەچاو کردنی یاسایی مەودای کەسەکان ، لە سەر زەویش درێژ بوونە . 

لە کۆی گشتی دا ٢٥ هەزار هێزی گاردی نیشتمانی بۆ دەستەبەر کردنی ئەمنییەتی مەراسیمەکەی چوارشەممەی ڕابردوو ڕەوانەی واشینتۆن دی سی بوون .

Resim


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە