ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمریکی لە عیراق ەوە ڕاگوێزرانە ناو خاکی سووریا

پەیامی کورد     ...   ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمریکی لە عیراق ەوە ڕاگوێزرانە ناو خاکی سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سووریا ، ویلایەتەیەکگرتووەکان ٢٠٠ سەربازی خۆیان لە عێراق ەوە بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگواستووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە ڕایگەیاند سەربازانی ئەمریکی بە هەلی کۆپتەر گوێزراونەتە ناو بنکەگەلێک لە ناوچەی الشدادی لە پارێزگای حەسەکە و هەروەها بۆ مەیدانە نەوتییەکانی العمر و مەیدانی گازی کۆنیکۆ لە پاریزگای دێرەزۆر .

ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە لە سووریا و عێراق لە دژی گرووپی تێرۆریستی داعش ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن و ئەم ئۆپراسیۆنە لە سووریا بە بێ ئیزنی بەرپرسانی ئەم ووڵاتەوە ئەنجام دەدرێت . سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ تەنانەت پێش هەڵبژاردنی بۆ ئەم پۆستە لە ساڵی ٢٠١٦ دا پەیمانی دابوو هیزەکانی ووڵاتەکەی لە سووریا بباتە دەرەوە و ئەم بڕیارەی لە دیسەمبەری ٢٠١٨ دا ڕاگەیاند. 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە